کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ

"پەروەردەیەکی سەرکەوتوو بۆ ئایندەیەکی هیوابەخش"

ئامانج:

ئامانجمان په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانه‌ به‌ باشترین شێوه‌، به‌ره‌و‌ به‌رزترین ئاستی لێهاتوویی و  باوه‌ڕبه‌خۆبوون، له‌ پێناوی داهاتوویه‌كی گه‌ش. بۆ گه‌یشتن به‌مەش، پشت دەبەستین بە ژمارەیەک پسپۆری شارەزا و، به‌ نوێترین ڕێگاکانی  په‌روه‌رده‌ و فێرکردن.

وانەوتنه‌وه‌ و فێربوون:

ئامانجی سەرەکیمان، به‌دیهێنانی باشترین کواڵیتی فێربوون و شێوازی فێرکردنە. ئامرازی فێرکردنی هەمەجۆر و هاوچەرخ بەکاردەهێنین بۆ هاندان و زیادکردنی حەزوو ئارەزووی قوتابییان. له‌مباره‌وه‌، توانای مامۆستاکانمان گەرەنتی باوەربەخۆبوونی قوتابییه‌كانمانه‌.

چالاکییەکان:

باوەڕمان وایە کە وەرزش و چالاکییە کردارییەکان، باشترین ڕێگان بۆ بەرەوپێشبردنی باوەربەخۆبوونی منداڵان. بۆیە سه‌رنجێكی تایبه‌تمان خستووه‌ته‌ سه‌ر چالاكییه‌ كردارییه‌كان. ئەم جۆرە چالاکییانە، هەلی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن،  پێکەنین و خۆشی و دەرخستنی توانا شاراوەکان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌لێكیشه‌ بۆ گەشەپێدان و داهێنان و نوێگه‌ری، تاوەکو سەرکەوتنێکی درێژخایەن بۆ قوتانیەکانمان مسۆگه‌ر بکات.

تەندروستی و سەلامەتی:

له‌ پاڵ پەروەردەو فێركردن، تەندروستی و سەلامەتی كار و ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه‌. کۆمەڵگەکەمان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک پشکنینەكانی تەندروستی و سەلامەتی به‌ چاودێری پزیشكی پسپۆڕ ئه‌نجامده‌دات. فریاگوزارانی سەرەتایی، به‌ رێكترین شێوه‌ و به‌ به‌ردەوامی له‌ ئامادەباشیدان و به‌ باشترین جۆر راهێنراون بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی.

سیستەمی خواردن:

له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕی بواری خواردن، باشترین خواردن بۆ قوتابییان ئاماده‌كراوه‌ و، به‌ به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك رۆژانه‌ جۆری خواردنه‌كان ده‌گۆڕدرێت. ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و ماده‌ پێویستانه‌یه‌، كه‌  جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست پێویستییه‌تی.

Kodo Building