کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ

هەواڵ و چالاکی

ڕێزلێنان لە مامۆستایەکی کۆمەڵگە

 

کلیلی سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەک بریتییە لە هەبوونی سەرکردەیەکی ماندوونەناس.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢٢ لە لایەن ستافی کارگێری کۆمەڵگە و کۆمپانیای شەهید بۆ پەروەردە و خويندنی باڵا هەستاین بە پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنان لە بەڕێز مامۆستا (جوان ابراهیم) یاریدەرەری پێشووی باخچە و هەروەها پیرۆزبایی کردن لە جەنابیان بە مەبەستی دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی دا.
یەکەی کارگێڕی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ.